وادەی كارپێكردنی كامێرا جێگیرەكان دیاریكرا

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە داهاتوویەكی نزیكدا كامێرا جێگیرەكان دەكەونە كار.

عەمید فەرەیدون عومەر بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێسی ئاشكراكرد، لە مانگی داهاتوەوە كامێرا جێگیرەكانی ‏تۆماركردنی سەرپێچی لەناو شاری سلێمانی كە 21 كامێرایە دەكەونە كار.

وتیشی، “ئەو كامێرانە 24 كاتژمێر كاردەكەن، پێش كاركردنیشیان بە دوو هەفتە شۆفێرانی لێ ئاگاداردەكەینەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، شوێنی دانانی كامێراكانیش ئاشكران و لەسەر شەقامە گشتیەكان و شەقامی 60 مەتری و شەقامی چەقچەق، تاسڵوجە، ڕاپەڕین و شەقامی بەكرەجۆ دەخرێنەوە كار.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئێستا 82 كامێرای گەڕۆكی تۆماركردنی سەرپێچی هاتوچۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی بوونی هەیە و ڕۆژانەش 40 كامێرایان لەناو سنوری پارێزگای ‏سلێمانی بۆ تۆماركردنی سەرپێچییەكان دادەنرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا