نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە لەدوای ئەوەی تاڕادەیەک بازاڕی سوتەمەنی بوژانەوەی بەخۆیەوەبینی لەسەر ئاستی جیهان، نرخی نەوت جارێکی دیکە بەرزبووەوە.

ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 66 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 63 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوە سەرەکییەکان لە بازاڕەکانی جیهاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا