‎نووسراوەكەی كۆسرەت رەسوڵ “ساختە”یە

پۆڵەتیك پرێس
نووسینگەی ڕۆژنامەوانی كۆسرەت رەسوڵ ‎سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی رەتیدەكاتەوە، هیچ نووسراوێكی ئاراستەی هاوسەرۆكایەتی یەكێتی كردبێت‌و جەخت دەكاتەوە، نووسراوەكە “ساختە”یە.

نووسینگەی رۆژنامەوانی كۆسرەت رەسوڵ بڵاویكردەوە، ‎ماوەی چەند ڕۆژێكە لێرەو لەوێ، قسە لەسەر نووسراوێكی هەڤاڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكرێت، لێرەوە بە هەموو لایەكی ڕادەگەیەنین، ئێمە لە نووسینگەی ڕۆژنامەوانی هەڤاڵ كۆسرەت ڕەسول َهەر نووسراو و روونكردنەوەیەكمان هەبێت ئەوا خۆمان بەشێوەیەكی ڕەسمی لە میدیا ڕەسمییەكاندا بڵاوی دەكەینەوە.

نووسینگەی ‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی راشیگەیاندووە، لەدەرەوەی ئەوە هیچ نووسراوێك‌و راگەیندراوێك پەیوەندی بە ئێمەوە نییە.

هەروەها رایگەیاندووە، دووپاتی دەكەینەوە، كە بۆ هەر پرسێكی پەیوەست بە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردو یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەوا هەڤاڵ سەرۆكی ئەنجوومەن و هەڤاڵانی هاوسەرۆك و مەكتەبی سیاسی بەیەكەوە گفتوگۆ و بڕیاری لەبارەوە دەدەن.

چەند رۆژێكە لەچەند میدیایەك، نووسراوێك بەناوی كۆسرەت رەسوڵەوە بڵاوكراوەتەوە، كە گوایە ناوبراو ئەو نووسراوەی ئاراستەی هاوسەرۆكایەتی یەكێتی كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا