پۆڵه‌تیك پرێس:
هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كاروانێكی نوێی هاوكاری سه‌ربازییان ڕه‌وانه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان كرد، ئه‌مریكاش به‌ڵێنی هاوكاریكردنی رۆژئاوای كوردستان دوپاتده‌كاته‌وه.
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له‌ده‌روازه‌ی سنوریی وه‌لید-ی ڕۆژئاوای كوردستانه‌وه، كاروانێكی هاوكاریی سه‌ربازیی ئه‌مریكا كه له 30 بارهه‌ڵگر پێكهاتبوو، له هه‌رێمی كوردستانه‌وه چونه نێو خاكی سوریا.
كاروانه هاوكارییه‌كه‌ی ئه‌مریكا بریتیبووه له كه‌لوپه‌لی لۆجستی و سه‌ربازیی، پاش گه‌یشتنی به سوریا، ڕاسته‌وخۆ چوه‌ته بنكه‌ی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانان له پارێزڤای حه‌سه‌كه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له‌كێڵگه‌ی نه‌وتیی عومه‌ر له دێره‌زوور له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دێره‌زووری سه‌ربازی و ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نی كۆبوونه‌ته‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌مریكا پاڵپشتی خۆی بۆ هێزه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش، هاوكارییه‌كانی ئه‌و وڵاته دووپاتكردوه‌ته‌وه.