حکومەتی هەرێمی کوردستان بودجە بۆ بەرەگاربونەوەی کەم ئاوی تەرخان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،بڕی دوو ملیارو ٥٠٠ ملیۆن دیناری بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشەی کەم ئاوی تەرخان دەکرێت.

حکومەتی هەرێمی کورستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بڕی دوو ملیارو ٥٠٠ملیۆن دیناریان تەرخانکرد بۆ خێراتر بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی و گرفتەکانی کەم ئاوی لە کورستان لە قۆناغی یەکەمدا.

ئەو بڕە پارەیەش لەسەر بودجەی گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لە پارێزگاکان خەرج هەر پارێزگایەک بڕێکی دیاری کراوی بۆ دابین کراوە بەم شێوەیە.

١- پارێزگای هەولێر ٩٢٥ ملیۆن دینار.
٢- پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین یەک ملیار دینار.
٣- پارێزگای دهۆک ٥٧٥ ملیۆن دینار.

لەهەمانکاتدا، بەمەبەستی خێراتر بەرەنگاربوونەوەی کێشەو گرفتی کەم ئاوی، بڕی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دیناری لە سنوری پارێزگای هەولێر خەرج کرد.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا