لە هەولێر شەش خوێندکار لەکاتی تاقیکردنەوەی بیرکاری دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە لەکاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەی وانەی بیرکاری لە چەند خوێندنگایەکی سنووری پارێزگای هەولێر بەتۆمەتی ئەنجامدانی گزی شەش خوێندکار دەستگیرکران.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەکرد، لە کاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەی وەزاری وانەی بیرکاری، شەش خوێندکار لە ژمارەیەک خوێندنگای سنووری پارێزگای هەولێر ئامێری (بلوتوز)یان بەمەبەستی ئەنجامدانی گزی بەکارهێنابوو، بۆیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.

ئەوەشی خستەڕوو، یەکێک لە خوێندکارەکان لە خوێندنگای سەدای هەولێر و یەکێکی دیکە لە خوێندنگایەکی قەزای خەبات و چوار خوێندکاری دیکەش لە خوێندنگای شاوێشی هەولێر بوون.

ئەمڕۆ شەممە سێیەم تاقیکردنەوەی وەزاری پۆلی 12ی ئامادەیی بەرێوەچوو و چوار تاقیکردنەوەی دیکە ماوە و پێش هاتنی جەژنی قوربان تاقیکردنەوەکان تەواودەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا