ویلایەتێکی ئەفغانستان لەژێر دەستی تاڵیبان دەرهێنرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ئەفغانستان بە میدیاکانی ڕاگەیاند:ئەمشەوی ڕابردوو لە کاتژمێر 10:30شەو ویلایەتی بەدخەشان لە ژێر دەستی تاڵیبان دەرهێنرا.

سەرچاوەیەک ئەمڕۆ چوارشەممە بە میدیاکانی ڕاگەیاند:ویلایەتی بەدخەشان لەژێر دەستی تاڵیبان دەرهێنراوە، لە ئێستادا شارەکانی فەرخار و وارسۆگ لە ویلایەتی تەخار بێد لە ژێر دەستی حکومەتی ئەفغانستاندان، هێزەکانی حکومەتی ئەفغانستانیش لەگەڵ هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ئێستادا جێگیر بوون ئامادەکاری دەکەن بۆ شەڕ دژی تاڵیبان.

لەم چەند ڕۆژەی دواییدا بەپێی زانیارییەکان تاڵیبان دەستی گرت بەسەر حەوت ویلایەتدا، ئەوانیش ویلایەتەکانی فەرا، سەمینگان، تەخار، نیمرۆز، گۆزگان ، ساری پول، قەندۆز بوون.

لەهەمان کاتدا ئەمڕۆ، دۆحەی پایتەختی قەتەر داوا لە تاڵیبان و حکومەتی ئەفغانستان دەکات، بە زووترین کات گفتوگۆی ئاشتی بکەن و کۆتایی بە گرژی و شەڕەکانی نێوانیان بهێنن، دۆحە کۆبوونەوەی تەرویکا دەکات لەگەڵ ڕوسیا و چین و ئەمریکاو پاکستان بۆ گفتوگۆ کردن کەسەر بارودۆخی ئەفغانستان.

لە ئێستادا پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنیەکانی ئەفغانستان و تاڵیبان زۆرتربووە، تاڵیبان کۆنترۆڵی زۆرێک لە ناوچەکانی ئەو وڵاتەی کردووە، دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ لەو وڵاتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا