پێشمەرگەو سوپای عێراق و هاوپەیمانان لە كفری تاووتوێی پلانی كاری هاوبەشی دژ بە تیرۆر دەكەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی چوارشەممە 26_4_2023 لیوا مەردان چاوشین فەرماندەی میحوەری دووی هێزی پێشمەرگە لەبارەگای میحوەر لەكفری لەگەڵ هەریەك لە لیوا ڕوكن ویسام عەبدولڕەزاق فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لەخورماتوو و عەقید نیكۆلا تۆماس لەسوپای ئەڵمانیا كۆبوەوە.

كۆبونەوە ئەمنییەكە بە ئامادەبوونی پەرلەمانتاران سیروان بابان و جەلال محەمەد و جێگرانی فەرماندەی میحوەرو بەڕێوەبەری ئاسایشی كفری و جەبارە بەڕێوەچوو.

گفتوگۆ لەسەر ڕەوشی ئەمنی ناوچەكەو هەماهەنگی زیاتر و كاری هاوبەش كرا، بەیەكەوە لەسەر دانانی پلانێكی نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و داعش لەسنوری نێوان كفری، خورماتوو، زینانە رێككەوتن.

پاش كۆبونەوەكە، بەیەكەوە چەند سەنگەرێكی هێزی پێشمەرگەیان لەنێوان كفری و خورماتوو بەسەركردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا