پۆڵەتیک پرێس
تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وێنەی ماسییەکیان بڵاوکردەوە کە لەلایەن گەنجێکی ئەمریکییەوە لە باکوری کارۆلیناوە گیرابوو، ماسیەکە ددانی هاوشێوەی ددانی مرۆڤە.
ماڵپەری بایر گینیس گرنگی بە هەموو شتێک دەدات کە پەیوەندی بە جیهانی دەریاوە هەبێت و بڵاویان دەکاتەوە، وێنەی ماسیەکەی بڵاوکردەوە کە سەرنج و تێبینییەکی زۆر لەسەر شێوەی ددانی ماسیەکە هەبووە.
ماسیەکە بەناوی سەری مەڕ ناسراوە، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین ڕیزە موولەری هەیە بۆئەوەی نێچیرەکەی ورد و خاش بکات، دەمی ماسیەکە شێوەی لە دەمی مەڕ دەچێت بۆیە ئەو ناوەی لێنراوە، بەپێی ڕاپۆرتەکان ماسیگرێک بەناوی ناتان مارتین کە بە بەردەوامی لە بەندەرەکە کاردەکات ئەو ماسیەکەی گرتووە.