یەكێتی لەدەستگیركردنی چالاكوانان‌و خۆپیشاندەرانی دهۆك نیگەرانە

پۆڵەتیك پرێس:
یەكێتی لەدەستگیركردنی چالاكوانان‌و خۆپیشاندەرانی پارێزگای دهۆك نیگەرانەو لەو بارەشەوە داوای لەپارتی دیموكرات كردووە، كە تەواوی دەستگیركراون ئازاد بكات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ناوخۆیی دهۆك دراوە بە “پۆڵەتیك پرێس” نیگەرانی یەكێتی لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، كە زۆرێك لەوانەی دەستگیركراون، كادری یەكێتی نیشتمانین.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەوانەی دەستگیركراون، زۆرینەیان تەنیا چالاكوان‌و كادری حیزبین‌و هیچ پەیوەندییەكیان بە گرژییەكانی دهۆكەوە نەبووە، بۆیە یەكێـتی لەو بارەوە داوای روونكردنەوەی لە پارتی كردووە.

هەفتەی رابردوو خۆپیشاندان لەشاری زاخۆ بەرێوەچوو، دوای خۆپیشاندانەكەش، چەندین چالاكوانی مەدەنی لەدەڤەری بادینان دەستگیركراون دەستگیركردنیش تائێستا بەردەوامە.

لەچوارچێوەی كاردانەوەكانی ئەو پرۆسەیەش، چەند پەرلەمانتارێكی كورد لەپەرلەمانی عێراق داوایان لەحكومەتی بەغدا كردووە، دەستوەردان بكات‌و بەزوویی فشار بكات بۆ ئازادكردنی دەستگیركراوەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا