تاڵیبان فڕۆكەخانەی قەندەهاری بۆردومان كرد

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە سێ موشەك ئاڕاستەی فڕۆكەخانەی قەندەهار كراو رێكخراوی تاڵیبانیش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكان راگەیاند.

مەسعود باچتون بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی بە ئاژانسەكانی هەواڵی راگەیاند، سێ موشەك ئاڕاستەی فڕۆكەخانەكەیان كراوە كە دووانیان لەسەر هێڵی فرۆكەكان تەقیونەتەوەو بەهۆیەوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان هەڵوەشێنرایەوە.

هەفتەی رابردوش وەزیری ناوخۆی ئەفغانستان مردنی ١٠٠ كەسی بەهۆی هێرشێكەوە راگەیاند، كە لە ناوچەی سەبین بوڵداك لە ویلایەتی قەندەهار روویداو، تاڵیبانیانیشی بە ئەنجامدانی هێرشەكە تۆمەتبار كردووە.

لە سەرەتای مانگی تەمموزیشدا تاڵیبان رایگەیاند، ناوچەی سەبین بوڵداكی كۆنتڕۆڵكردووە، بەڵام حكومەتی ئەفغانستان رایگەیاند، كۆنترۆڵی ئەو ناوچەیەیان وەرگرتۆتەوە، چونكە خاڵێكی بازرگانی گرنگە.

لەماوەی رابردوداو بەهۆی بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانسان، چەكدارانی تاڵیبان دەستیان بەجموجوڵەكانیان كردەوەو لە ماوەیەكی كەمدا بەشێكی زۆر لە خاكی ئەو وڵاتەیان خستە ژێر كۆنتڕۆڵكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا