نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەرداهات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەرداهات و تاڕادەیەک بەرزبوونەوەی تۆمارکرد، بەجۆرێک بەهای یەک بەرمیل نەوت لە ئێستادا زیاتر لە 96 دۆلارە.

بەگوێرەی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 96 دۆلار و 69 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 90 دۆلار و 65 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە، پێشتر سعودیە هۆشداری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی دا لەپێناو ڕاستکردنەوەی پاشەکشەی نرخەکانی نەوت کە لەم دواییانەدا بەشێوەیەکی بەرچاو نرخی هەردوو جۆری نەوتی خاوی برێنت و ئەمریکی دابەزین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا