نرخی نەوت دادەبەزێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەدوای ئەوەی رۆژی چوارشەممە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە جارێکی نرخەکەی دابەزی.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 82 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 81 دۆلار و 55 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەم دابەزینەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا بانکی وەبەرهێنانی ئەمریکی گۆڵدمان ساکس پێشبینیکرد، تا کۆتایی ئەمساڵ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 90 دۆلار تێبپەڕێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا