وەزیری دەرەوەی عێراق و پاپای ڤاتیکان کۆدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و پاپای ڤاتیکان لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیان کۆدەبنەوە.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەو پاپا فرانسیسی پاپای ڤاتیکان رۆژی دووشەممە لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا چاویان بە یەک دەکەوێت.

سەحاف ڕایگەیاند، ” ئەمڕۆ شەممە شاندێکی دیبلۆماسی عێراقی بە سەرۆکایەتی وەزیری دەرەوە بەرەو ڕۆما بەڕێکەوتوون و چەندین کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی ڤاتیکان و ئیتاڵیا ئەنجام دەدەن”.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق وتیشی، ” عێراق بە گرنگییەوە لە سەردانەکەی ئەم دواییەی پاپا بۆ عێراق دەڕوانێت و کاریش لەسەر زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوولا دەکات”.

لە ڕۆژی ٥ ی ئاداری ئەمساڵدا پاپا فرانسیس لە سەردانێکدا کە بە “مێژوویی” ناوبرا  گەیشتە عێراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵاو پیاوانی ئایینیشدا کۆبووەوە، دواتریش سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمیشدا کۆبووەوە.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا