بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت هاریكاری و هەماهەنگییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا فراوانتر بكرێن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە لە بەغدا کۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی سەرۆكی رەوتی حیكمەی كرد لەبەرامبەر هەوڵ و پشتیوانییان بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و رایگەیاند، دەبێت هاریكاری و هەماهەنگییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا فراوانتر بكرێن و هەوڵەكان لەپێناو خزمەتكردنی خەڵك و سەرخستنی پرۆسەی حوكمڕانیدا بێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە كۆبوونەوەكەدا جەختی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد لە هەرێمی كوردستان  كردەوە لە وادەی خۆیدا و وتی، دەبێت هەڵبژاردن بەشێوەیەك بێت گەشەكردنی هەرێمی كوردستان و بەهێزكردنی پایەكانی دیموكراسی بەدوای خۆیدا بهێنێت.

تەوەرێكیتری كۆبوونەوەكە تایبەتبوو بە رەخساندنی زەمینەیەكی لەبارتر بۆ بەردەوامیی گفتوگۆكان لەنێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان تاوەكو پێكەوە بەرنامەی چاكسازیی حكومەت جێبەجێبكەن و سەقامگیریی وڵات بپارێزن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا