پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی ئایار، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ زیاد بوونی خێرای با لە هەندێ ناوچە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم بۆ مامناوەند خێرای با دەگاتە سەرووی 25 کم لە کاتژمێرێکدا، لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەندێ کات نمە بارانی کەم دەبێت .
سبەی دووشەممە 8ی ئایار، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ کەمێک نزم دەبنەوە.
بەپێی کەشی پێشبینیکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 34 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە سۆران دەبێت کە 24 پلەی سیلیزیە.