پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، “داوا دەکەین تورکیا سەرجەم هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە و چیتر لە ئاست دەستدرێژییەکانیان بێدەنگ نابین”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر رووداوی بۆردومانکردنی زاخۆ لەلایەن تورکیاوە وەزارەتی دەرەوەی عێراق نامەیەکی ناڕەزایی ئاراستەی عەلی ڕەزا گیونەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد و بانگهێشتی کرد.
جەختی لەوەش کردەوە، “بەرامبەر بەو کارە تاوانکارییانەی تورکیا بۆسەر ناوچە گەشتیارییەکەی زانخۆ بێدەنگ نابین کە بووەهۆی گیان لەدەستدانی نۆ کەس و برینداربوونی 26 کەسی دیکە”.
پێشتریش هەر لەسەر بۆردومانەکەی زاخۆ وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، وەڵامی ئەمجارەمان بۆ تورکیا تەقلیدی نابێت و بە هەنگاوی جیاوازتر وەڵامیان دەدەینەوە.