ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە هەرێم

ئەم بابەتە 90 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس:
تەندروستی سلێمانی ئاشكرایكرد، لەسەرەتایی مانگی ئادار یەكەم قۆناغی ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە هەرێم.

بڕیارە رۆژی دوو شەممە 29ی شوبات، یەكەم وەجبەی ڤاكسینی كۆرۆنا، كە 50 هەزار ڤاكسینە لە چینەوە بگاتە عێراق، لەو ڤاكسینەش بەشێكی بۆ هەرێمی كوردستانە.

هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەمیانی بەشداری لەبەرنامەی تیمارگەی رادیۆی پۆڵەتیك وتی: هەرێمی كوردستان بەشێك لەو ڤاكسینەی بەردەكەوێت، نازانین لەو 50 هەزار ڤاكسینە چەندی بەر ئێمە دەكەوێت، چونكە ئەو ژمارەیە بۆ عێراق كەمە.

وتیشی: پێموابێت هەرێمی كوردستان 5 هەزاری بەردەكەوێت ئەگەر رۆژی شەممە بگاتە عێراق دواتر بڕیار لەسەر بەشی هەرێمیش دەدرێت، كاریگەری ڤاكسینەكانیش لەكۆمپانیایەكەوە بۆ كۆمپانیەكی دیكە جیاوازە و ئەوەی هەیە كاریگەریەكەی لە50%یە.

بە وتەی هێرش سەلیم، ڤاكسینەكە لە سەرەتای مانگی ئادار یەكەم وەجبەی دەگاتە هەرێم و یەكەم كەس، كە ڤاكسینەكە وەردەگرن كارمەند و پزیشكانی تەندروستی دەبێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک