لارسۆن یاریدەدەری كومانە

پۆڵەتیك سپۆڕت

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ خۆ كۆكردنەوە پاش دۆڕانە ئابڕووبەرانەكەی بەرامبەر بە یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی لە قۆناغی 8 ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.

لارسۆن

ڕۆژنامەكانی ئیسپانیا هەواڵی گواستنەوەی هینریك لارسۆنی سویدییان بۆ یانەكە بڵاو كردەوە بە مەبەستی گرتنە دەستی ئەركی یاریدەدەرایەتی ڕۆناڵد كومانی ڕاهێنەری هۆڵەندی یانەكە.

لارسۆن لە ڕابردوودا لە نێوان ساڵانی 2004 بۆ 2006 یاریزانی بەرشەلۆنە بوو لەگەڵی چەندان نازناوی بە دەستهێناوە لەوانەش چامپیۆنس لیگی ساڵی 2006 پاشان بۆ مانچستەر یونایتدیش یاری كردووە و لەگەڵ سێڵتیكی سكۆتلەندی سەرەتاكانی باشترین و ناوازەترین ئاستی خۆی پێشكەش كرد بوو ئەمەش بوو وای كرد ئەو یاریزانە هێرشبەرە بە یەكێك لە مەزنترین هێرشبەرەكانی سەردەمی خۆی ناوزەند بكرێت.

سەبارەت بە كاری ڕاهێنەرایەتی لارسۆن هێند ئەزمونی نییە تەنها ئەوەندە نەبێت لە وڵاتەكەی خۆی واتا سوید ڕاهێنەرایەتی بۆ چەند یانەیەك كردووە كە زۆریش ناودار نین.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا