لیژنەی دارایی رەتیدەكاتەوە هەولێرو بەغدا گەشتبنە رێككەوتنی كۆتایی

پۆڵەتیك پرێس:
سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لەبەغدا دەڵێت: شاندی هەرێم لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان گەیشتوونەتە رێككەوتن‌و ئەندامێكی لیژنەكەش رەتیدەكاتەوە رێككەوتن كرابێت.

رۆژی یەك شەممە فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا رایگەیاند، وەك حكومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی عێراق گەشتوونەتە رێككەوتن‌و پابەندی ئەو رێككەوتنەكەش دەبن، ئەوەی ماوەتەوە هەندێك لایەن موزایدەی سیاسی و فشار دەخەنە سەر هەرێم.

لەبەرانبەردا شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: تائەم ساتەوەختە هیچ رێككەوتنێك لەسەر پشكی كورد لە پرۆژەیاسایی بودجە نەكراوە و هیچ پێشنیازێكی نوێی شیعەكانیش بۆ ئێمە نەنێردراوە.

بۆ پشتڕاستكردنەوەی زانیارییەكان، پۆڵەتیك چەند جارێك پەیوەندی بە فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا كرد، بەڵام پەیوەندییەكان وەڵام نەدرانەوە.

ئەمە لەكاتێكدا بڕیارە رۆژی دوو شەممە یەكی ئادار پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك كۆبێتەوە، بەڵام بەهۆی تەواونەكردنی كارەكانییەوە گفتوگۆ لەبارەی بودجەوە ناكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا