ئاهەنگی پشکنینی ڕەگەزی منداڵێک بە ڕووداوێکی دڵ تەزێن کۆتایی دێت

پۆڵەتیک پرێس

دوای ئەوەی کریستۆڤەر پێکنی تەمەن ٢٨ ساڵ ئاهەنگی بۆ زانینی، ڕەگەزی منداڵەکەی سازکرد لە شاری لایبرتی ویلایەتی نیویۆرک، بەهۆی تەوینەوەی بۆمبێکەوە باوکی کریستۆڤەر کۆچی دوایی کردو مایکل پێکنی برای کە تەمەنی ٢٧ ساڵ بوو بریندار بوو، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

کریستۆڤەر ئامێرێکی بۆ ئاهەنگەکە دروست کرد، بەڵام ئامێرەکە تەقیەوەو بووە، هۆی ڕودانی ئەو ڕووداوە دڵ تەزێنە، پۆلیسی ویلایەتەکە لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەکەن، بەڵام هیچ زانیارییەکی زایاتریان لە بارەی ڕووداوەکەوە نەزانیوە.

 

یەکەم جار نیە بەهۆی مەراسیم و ئاهەنگی پشکنینی ڕەگەزی مندالەوە خەڵک گیان لە دەست بدات، سەرەتای مانگی شوبات گەنجێک لە ویلایەتی مێشیگان بە هەمان هۆکار گیانی لەدەست دالە ساڵی ٢٠١٧ و ٢٠٢٠ بەهۆی ئەو مەراسیمەوە دوو ئاگری گەورە، لە ویلایەتی کالیفۆرنیا و ئاریزۆنا کەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا