بەڤیدیۆ.. هاوسەرگیری پیاوێک لەگەڵ ئامێری دروستکردنی برنج ببینە

پۆڵەتیک پرێس

پیاوێکی ئەندەنوسی هاوسەرگیری لەگەڵ ئامێرێکی دروستکردنی برنجدا کرد، بەڵام دوای چوار ڕۆژ لێی جیابوەوە.

جوارۆڵ ئەنام لەڕۆژی هاوسەرگیریەکەیدا ملکەچی خۆی بۆ خۆشویستنی چێشتلێنان و ئامێرەکە دەرخست و واژۆی لەسەر هاوسەرگیریەکە کرد، لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە لە پڕۆسەی هاوسەرگیریەکدا پیاوەکە جلێکی سپی لەبەردایە و ئامێرەکەش لە تەنیشتیدایە و پارچەیەکی سپی پێوەیە هاوشێوەی تارای بوک.

تەنها دوای چوار ڕۆژ جوارۆڵ لەتۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردەوە کە لە هاوسەرەکەی جیابۆتەوە واتە لە ئامێرەکە، هۆکاری جیابونەوەکەشی گەڕاندەوە بۆئەوەی ئەو ئامێرە تەنها دەتوانێت برنج دروست بکات و هیچ خواردنێکی دیکەی پێ دروست ناکرێت، ئەمەش وایلێکرد جارێکی دیکە بیربکاتەوە و بڕیاری جیابونەوە بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا