پۆڵه‌تیك پرێس
تیمى نێوده‌وڵه‌تى تایبه‌ت به گۆڕه به‌كۆمه‌ڵكان و كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه و دۆكیومێنته‌كانی كۆمه‌ڵكوژى ئێزیدییه‌كان كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پێكهێنراوه، به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان له شه‌نگال وه‌ك هه‌وڵێك بۆ به‌جینۆساید ناساندنى كۆمه‌ڵكوژى ئێزیدییه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستى داعش.
داود جوندى، كه‌سایه‌تى ئێزیدى و به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى شه‌نگالى یه‌كێتىی نیشتمانیی كوردستان بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: “تایبه‌ت به دۆسییه‌ى به جینۆساید ناساندنى كۆمه‌ڵكوژیى ئێزیدییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دو تیمى تایبه‌ت پێكهێنراوه یه‌كێكیان تیمێكى لێكۆڵینه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه تایبه‌ته به گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان و تیمه‌كه‌ى دیكه‌ش تایبه‌ته به كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه و دۆكیومێنت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژى شه‌نگال.
داود جوندى وتیشى:”ئه‌و دوو تیمه ماوه‌ى زیاتر له ساڵێكه سه‌رقاڵى كاركردنن و كارى باشیان ئه‌نجامداوه، به‌ڵگه‌ی زۆر كۆكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام سروشتى رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وایه په‌له په‌ل له كاره‌كانیاندا ناكه‌ن، بۆیه تا ئێستا ئه‌نجومه‌نى ئاسایش دۆییه‌ى كۆمه‌ڵكوژى ئێزدییه‌كانى ره‌وانه‌ى دادگاى دادى نێوده‌وڵه‌تى نه‌كردووه”.
له 3ی ئابی ساڵی 2014 داعش هێرشى كرده سه‌ر شه‌نگال و له‌و هێرشه‌دا 430 هه‌زار هاوڵاتی ئێزیدی ئاواره بوون سێ هه‌زار كچ و ژن و منداڵ ڕفێندران كه تا ئێستاش چاره‌نووسى زۆربه‌یان نادیاره.