چەند فێڵێکی خواردنەوەی ئاو بۆ سوتاندنی چەوری

پۆڵەتیک پرێس

کێشی زیادە یەکێکە لە کێشە گەورەکان لە لایەن ژمارەیەکی زۆر لە خانمان، هۆکاری ئەمەش بۆ نەخواردنی خواردنی تەندروست و خواردنەوەی ئاو بە رێژەیەکی کەم دەگەڕێتەوە، کەڵەکە بوونی چەوری لە لەش دا هۆکارە بۆ چەندین نەخۆشی وەک کۆلیسترۆڵ شەکرە نەخۆشیەکانی دڵ، بۆ رزگار بوونت لەم کێشانە سووتاندنی ڕێژەیەکی زۆر لە چەوری پێویستت بە کردنی چەند فێڵێکە لە کاتی ئاو خواردنەوەدا

بەم شێوەیە ئاو بخۆرەوە

١-پەرداخێک ئاو لە بەیانیاندا

دوای هەستان لە خەو بەیانیان دەتوانی، پەرداخێک ئاوی شلەتێن بخۆیت ڕێژەی میتابۆلیزم بەرزدەکاتەوە، یارمەتی سوتاندنی چەوری دەدات، هەروەها کرداری هەرس کردنت چالاک دەکات

٢-پەرداخێک ئاو پێش ژەمەکان

خواردنەوەی ئاو لە کاتی نانخواردن کارێکی هەڵەیە دەبێتە هۆی ئاوسانی سک و گەدەت دەکاتەوە تاوەکو زیاتر نان بخۆیت، بە پێچەوانەوە گەر ٣٠خولەک پێش نان خواردن ئاو بخۆی یارمەتیەکی باشت دەدات بۆ سوتاندنی چەوری

 

٣-خواردنەوەی ئاو پێش نوستن

باشتر وایە کاتژمێرێک بەر لە نوستن ئاو بخۆیتەوە، تاوەکو لە کاتی نوستندا بە ئاگا نەیەیت و پێویستت بە توالێت نەبێت یارمەتیەکی باشی دابەزاندنی کێش دەدات

٤-ئاوی سارد

ئەگەر حەزت بە خواردنەوەی ئاوی سارد هەیە پێویستە واز لەم خووە بهێنیت، چونکە بە هیچ شێوەیەک یارمەتیدەر نیە بۆ دابەزاندنی کێش، بەلکو پێویستە ئاوی شلەتێن بخۆیت بۆ سوتاندنی چەوری

لەم کاتانەدا ئاو بخۆرەوە بۆ سوتاندنی چەوری

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا