پۆڵه‌تیك پرێس:
ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عێراق بڕیاریانداوه، ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیان په‌یوه‌ست به زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه زیاد نه‌كرێت، ئه‌وا خۆیان بسوتێنن.
دانه‌نانی پاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به كرێی ڕۆژانه كار بۆ فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن بووه‌ته پرسێكی گه‌رمی گفتوگۆكانی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق، عوده‌ی عه‌واد، په‌رله‌مانتاری عێراق و یه‌كێك له په‌رله‌مانتاره ناڕازییه‌كان ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر گوێ به داواكارییه‌كانیان نه‌درێت بۆ زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك بۆ نێو بودجه كه تیایدا ده‌رماڵه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شێوه‌ی ڕۆژانه كار بۆ فه‌رمانگه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌وا خۆیان ده‌سوتێنن.
به‌وته‌ی عوده‌ی عه‌واد، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار بڕیاری ئه‌وه‌یانداوه مادده‌ی “به‌نزین” به‌رنه نێو دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌گه‌ر بودجه به‌وشێوه‌یه په‌سه‌ند نه‌كرا كه ده‌یانه‌وێت ئه‌و بڕگه‌یه‌ی بۆ زیاد بكرێت، ئه‌وا به‌به‌رچاوی په‌رله‌مانتارانی دیكه‌وه خۆیان ده‌سوتێنن.
به‌ڵام ئه‌و لێدوانه‌ی عوده‌ی عه‌واد كاردانه‌وه‌ی توندی له‌نێو په‌رله‌مانتاراندا دروستكردووه، زیا كه‌رخی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له عوده‌ی عه‌واد ده‌پرسێت “خه‌ڵكی تۆیان هه‌ڵبژارد بۆئه‌وی خۆت بسوتێنیت؟”.
عادل ڕه‌بیعی په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ی عێراقه و بۆچوونی وایه، هه‌ڕه‌شه‌كانی عه‌واد و په‌رله‌مانتارانی دیكه بۆ خۆ سوتاندن نابێته كردار.
محه‌مه‌د فه‌تلاوی، یه‌كێك له چالاكوانه دیاره‌كانی عێراق هه‌ڕه‌شه‌كانی عوده‌ی عه‌واد ب بانگه‌شه ناوده‌بات و ده‌ڵێت “بێزاربووین له‌و بانگه‌شه و موزایه‌دانه‌ی په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسانی عێراق ساڵانێكه ده‌یكه‌ن”.
فه‌تلاوی ده‌شڵێت “په‌رله‌مانتارێك سه‌ر به میلیشیاكانی عه‌سائیب بێت كه ئه‌و میلیشیایه تۆمه‌تباره به كوشتنی چالاكوانان و خۆپیشانده‌ران، ناكرێت لێدوانێكی له‌وشێوه‌یه بدات و بیه‌وێت نیازپاكی خۆی نیشانبدات”.