پەیامی كازمی لەهەولێرەوە: هیچ سازشێك لەسەر سەروەری عێراق ناكەین

پۆڵەتیك پرێس:
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەشاری هەولێرەوە جەختیكردەوە، وەك حكومەتی بەغدا هیچ سازشێك لەسەر سەروەری خاكی عێراق ناكەن.

قسەكانی مستەفا كازمی لەمیانی كۆبوونەوەیەك بووە لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەشاری هەولێر، ئەوەش بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عێراق.

هەر بەپێی بەیاننامەكە، كازمی جەختی لەهەماهەنگی نێوان هەرێمی كوردستان‌و عێراق كردووەتەوە، بەتایبەتی لەبواری ئەمنی‌و راشیگەیاندووە، دەبێت هەولێرو بەغدا بەپێی دەستوور كێشەكانیان چارەسەر بكەن.

هەروەها رایگەیاندووە، ئێستا دەرفەتێك هەیە بۆ سەرخستنی كاری هاوبەش و دابینكردنی باشترین خزمەت بۆ هاووڵاتیانی هەموو عێراق بەبێ‌ جیاوازی.

هەروەها جەختی لەوەش كردووەتەوە، كە پەلەبكرێت لەئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت، بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە سەقامگیری بۆ عێراق بگەڕێتەوەو چارەسەری كێشەكان بكرێت.

رۆژی پێنج شەممە مستەفا كازمی بەسەردانێك گەیشتە هەولێرو بڕیارە رۆژی هەینیش هەر لەسەردانەكەی بۆ هەرێم بچێتە سلێمانی‌و چاوی بە بەرپرسانی حكومی‌و حیزبی بكەوێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا