پۆڵەتیك پرێس:
خواردنەوەی كاكاو جگە لەتامە خۆشەكەی گرنگە و سوودێكی زۆری هەیە لەباشتركردنی مەزاج و پاراستن لە نەخۆشییەكانی دڵ و شێرپەنجە، هەروەها یارمەتی پاراستنی پێست و شێداركردنەوەی دەدات.
خواردنەوەی كاكاو مادەی دژە ئۆكسانی تێدایە گرنگترینیان بولیفینولە، پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەكات، چەندین دژە ئۆكسانی تریشی تێدایە یارمەتیدەرە بۆ پاراستن لەشێرپەنجە، هاوسەنگی پەستانی خوێن دەكات و ڕێژەی كۆریستڕۆڵی خوێن ڕادەگرێت، هەندێك لە دژە ئۆكسانەكانی دیكەش، پێست شێدار دەكاتەوە و لە وشكبوون و چرچبوون و سوربوونەوە دەیپارێزێت.
خواردنەوەی كاكاو یارمەتیدەرێكی باشە بۆ چارەسەری تا و كۆكە، ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە چارەسەری ڕەبۆ و كێشەی هەناسەدان.
هەروەها سوڕی خوێن چالاك دەكات، كە پێكهاتەی كاكاو مەگنسیۆم و مسی تێدایە یارمەتی پاراستنی پێست دەدات.
بە پێی لێكۆڵینەوەكان خواردنەوەی كاكاو بە شێوەیەكی تەندروست و ڕێژەیەكی گونجاو یارمەتی باشتركردنی مەزاج دەدات و خەمۆكی كەم دەكاتەوە.