یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە ئەمڕۆ هەریەكە لە یەكێتی نیشتمانی و پارتی دیموكرات كۆببنەوەو تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختەو پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراقدا بكەن.

كۆبونەوەكە لەسەر داوای پارتییەو پێشتریش لەگەڵ حزبەكانی دیكەش كۆبوەتەوە، واش بڕیارە دواتریش كۆبونەوەی دیكە لەنێوان بەشێك لە حزبەكاندا بەڕێوەبچێت.

پێشتر رزگار حەمە محێدین ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاندبوو، لە كۆبونەوەكەدا جەخت لە رێككەوتنی هەرێم و ناوەند دەكەنەوە.

ئەو كۆبونەوانە لەكاتێكدایە، ئێستا پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 لە پەرلەمانی عێراقە، هەوڵێكیش هەیە بۆ ئەوەی شاندی سیاسی سەردانی بەغدا بكات.

بەشێك لە پەرلەمانتارانی كوردیش لە پەرلەمانی عێراق جەخت لەوەدەكەنەوە، بەبێ رێككەوتنی سیاسی پێشوەختە ئەستەمە پشكی هەرێم لە بودجەدا پەسەند بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا