بافڵ جەلال تاڵەبانی و نوری مالكی جەخت لە پێویستی گفتوگۆكانی هەرێم و ناوەند دەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ‎لە بەغدا چاویكەوت بە نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا.

لە دیدارێكدا خالید شوانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوو، دۆخی گشتیی وڵات و رێكارەكانی ئەمدواییەی حكومەت بۆ باشتركردنی گوزەرانی خەڵك و بەهێزتركردنی ژێرخانی ئابووری وڵات تاوتوێكران و جەخت لە جێبەجێكردن و پشتیوانی بەرنامەی حكومەت كرایەوە لەپێناو دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە و سەقامگیر بۆ هاوڵاتیان بەبێ جیاوازی.

‏‎كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و بەردەوامی گفتوگۆكان لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرێكی هەمەلایەنە و كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان تەوەرێكی تری گفتوگۆكان بوو و هەردوولا پێویستی گفتوگۆكان و پشتیوانی هەموو هێز و لایەنەكانیان دووپاتكردەوە لەپێناو گەیشتن بە ئەنجامێكی ئەرێنی و دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێی سیاسی تاوەكو هەمووان پێكەوە وڵات بە ئاڕاستەی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ئاڕاستە بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا