داوای هەڵوەشاندنەوەی سەندیكای رۆژنامەنوسان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان رەخنە لە سەندیكاكەیان دەگرن و ئاماژە بەوەدەكەن ماوەی یاساییان بەسەرچووەو ناشتوانن داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان بكەن، داواش دەكرێت لەبری سەندیكا رێكخراوێكی نوێ دروست بكرێت.

كاروان ئەنوەر سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەگەر سەندیكا كۆنگرە نەبەستێت و خۆی لەبیری تەسكی حیزبایەتی دورنەخاوەتەوە ئەوە تەنها بەدیل بۆ داكۆكیكردن لەمافی رۆژنامەنووسان و چارەسەركردنی كێشەكانیان دروستكردنی رێكخراوێكی نوێی چالاكە لەلایەن رۆژنامەنوسانە.

ئاماژەی بەوەشكرد، كاتێك سەندیكا ناتوانێت قسەی هەبێت لەسەر توندوتیژییەكانی دژ بە رۆژنامەنوسان و نەتوانێت رۆژنامەنوسێك لەزیندان ئازاد بكات یان ناوی نەبێت لە راپۆرتە نێوەندە نێودەڵەتیەكان نەبوونی باشترە.

راشیگەیاند، لەناو سەندیكای رۆژنامەنوسان دەستێك هەیە نایەوێت ئازادی رادەربڕین هەبێت و كەیسی رۆژنامەنوسە تیرۆركراوەكان ئاشكرا بكرێن و بێدەنگیشە لە ئاست كێشەكانی هەولێرو بادینان.

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان خاوەنی هەشت هەزار ئەندامە و لەساڵی 2011 كۆنگرەی بەستوە، بەپێی پەیڕەوی سەندیكاكەش پێویستە هەر سێ ساڵ جارێك كۆنگرە ببەستێت، بەوپێیەش لەدوای ساڵی 2014ەوە لەرووی یاساییەوە سكرتارییەتی ئێستای سەندیكاكە دەسەڵاتەكانیان بەسەرچووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا