كابینەی نۆ ئازادی لە هەرێم بەرتەسك دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرەڕای ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بانگەشە بۆ ئازادی رادەربڕین دەكات، هاوكات لەم كابینەیەی حكومەتدا زۆرترین پێشێلكارییەكان لە هەولێری پایتەخت و دهۆك ئانجامدراون، رێكخراوی چاودێریی مافەكانی مرۆڤ – یش هیومان رایتس وۆچ _ یش لە راپۆرتێكدا بە وردی باس لەرەوشی مافی مرۆڤ لەهەرێمی كوردستان دەكات و ئاماژە بۆ ئەوەدەكات:” چەندین كەس سزادراون كە دەقی یاساكانیان روون نییەو دادگا بەكارهاتووە بۆ بەئامانجكردنی رەخنەگران لە بەرامبەر دەربڕینی رەخنە و بۆچوونەكانیان”.

زكری ئەحمەد ئەندامی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكی لەمافی مرۆڤ لەپەرلەمانی كوردستان بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی رایگەیاند:” رۆژ لە دوای رۆژ رەوشی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان بەرەو خراپتر دەچێت و هەرێمی كوردستان لەپاشەكشەیەكی روونی ئازادییدایە”.

وتیشی: ” بەراوورد بەكابینەكانی پێشوو لەم كابینەیەدا رەوشی مافی مرۆڤ خراپتربووەو زیاتر لە شەش هەزار كەس لەئێستادا لە زیندانەكانی هەرێمی كوردستانن و بەشێك لەو زیندانییانەش وەك دەستگیكراوانی بادینان لەزیندان مافەكانیان نەپارێزراوەو دادوەرەكان بەئینتمانی حزبی بڕیاریان لەچارەنوسیان داوە”.

دەشڵێت:” وڵاتان و رێكخراوە جیهانییەكان چاویان لەسەر هەرێمی كوردستانە، ئەگەر بەم عەقڵییەتەوە بەردەوامبین، رەوشی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان زۆرخراپتردەبێت و پشتیوانی نێودەوڵەتی لەدەستدەدەین”.

كاروان ئەنوەر سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بە سایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی راگەیاند: “ئازادی رادەربڕین لە هەرێمی كوردستان لە پاشەكشەیەكی خراپدایە و راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان بە ئاشكرا ئاماژە بەخراپی رەوشی ئازادی رادەبڕین لە هەرێمی كوردستان دەدەن، كە نەدەبوو بەمشێوەیە بوایە، دەكرێت بڵێین ساڵانی 2021 و 2022 ساڵانێكی رەشن لە مێژووی ئازادی رادەربڕین لە هەرێمی كوردستان”.

سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان وتی: “بەپێی راپۆرتی هیومان رایتس وۆچ لەم كابینەیەی حكومەتدا پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ زۆربوون بە تایبەت لە هەولێر و دهۆك، ئەگەر لە بڕگەكانی ناو راپۆرتەكە وردببینەوە دەبینین دەستێوەردانی سیاسی هەبووە لەناو دادگاكاندا یاخود بەبێ بەڵگە خەڵك سزادراوە، ئەمە دۆخێكی مەترسیدارەو پێویستە حكومەت راپۆرتەكەی هیومان رایتس وۆچ بەهەند وەربگرێت”.

رێكخراوی چاودێریی مافەكانی مرۆڤ – هیومان رایتس وۆچ، راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی رەوشی مافەكانی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهان لە ساڵی 2022 بڵاوكردەوەو لەبارەی هەرێمی كوردستانەوە رایگەیاندوە: “دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان بەردەوام بوون لە هەڕەشەكردن لە مافە سەرەتاییەكانی مرۆڤ و لایەنگرانی كۆمەڵگەی مەدەنییان كردە ئامانج، چەند یاسایەك كە دەقەكانیان روون نییە، بەكاریهێناون بۆ بەئامانجكردنی رەخنەگران لە بەرامبەر دەربڕینی رەخنە و بۆچوونەكانیان”.

هەروەها راپۆرتەكە تیشكخراوەتە سەر دەركردنی حوكمی شەش ساڵ زیندانی لە ساڵی 2021 لەلایەن دادگای تاوانی هەولێر بۆ سێ رۆژنامەوان و دوو چالاكوانی بادینان دەڵێت:” ئەو پێنج كەسە لە دادگاییكردنێكی پڕ لەپێشێلكاریی نادادپەروەرانە و دەستوەردانی سیاسی سزاكەیان بۆ دەركرا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا