کەشناسی: باران بارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی نیسان، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو باران بارین لە پارێزگای سلێمانی دەستپێدەکات دوای بەشێوەیەکی گشتی نمە بارانی پچر پچر لەکات و شوێنی جیاواز دەبارێت لە دوای نیوەرۆدا لە پارێزگای هەولێر و دهۆک تاوە باران و هەورەتریشقە دەبێت و لەکاتەکانی شەودا باران بارین نامێنێت و کەشەکە سەقامگیر دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە  تۆمارکراوەکانی دوێنێ سێ بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە.

سبەی دووشەممە22ی نیسان، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت پاشان لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم نمە باران و تاوە باران دەبێت، لە کاتەکانی شەودا کەشەکە سەقامگیر دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 27پلەى سیلیزى

سلێمانی :27 پلەى سیلیزى

دهۆک : 26پلەى سیلیزى

کەرکوک : 29پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 27پلەى سیلیزى

زاخۆ : 26پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 16پلەى سیلیزى

سۆران : 28پلەى سیلیزى

گەرمیان : 35پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا