لەبارەی مووچەی وانەبێژان وەزیری پەروەردە زانیاری ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد، قەرەبووی خوێندکارانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین دەکەینەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە17ی نیسان، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،” بۆئەوەی بتوانین لەچوارچێوەی خوێندنی هاوینە قەرەبووی خوێندکارانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین بکەینەوە، داوامان لە پەروەردەی سلێمانی کردووە نەخشە ڕێگایەکمان پێبڵێن بۆئەوەی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی بکەین”.

ئاماژەی بەوەکرد، هەوڵ دەدەین کاریگەری ئەو ماوەیەی دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن نەکراوە لەسەر خوێندکاران کەم بکەینەوە.

ڕوونیکردەوە، لیستی مامۆستایانی وانەبێژمان بۆ وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ناردووە، ئەنجومەنی وەزیرانیش وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە لەبارەی مووچەی وانەبێژان قسە لەگەڵ حکومەتی عێراق بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا