کەشناسیی هەرێم هۆشداری لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەدات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، لەماوەى چەند رۆژى داهاتوو سەنتەرى پارێزگاکان لە 30 پلەی سیلیزی زیاتر دەبێت و ناوچەشاخاوییەکان لەنێوان 25 بۆ 27 پلەى سیلیزى دەبێت.

دەستەی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان دۆخی کەشوهەوای 48 کاتژمێری ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 16ی نیسانی 2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما لەو رۆژەدا کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆماری رۆژانی پێشووتر.

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی چوارشەممە 17ـی نیسان، بەهەمانشێوە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ سێشەممە.

کەشناسیی هەرێم هۆشداریی دەداتە هاوڵاتییان کە پلەکانی گەرما لە چەند رۆژی داهاتوودا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە، بەجۆرێک لە سەنتەری پارێزگاکان 30 تێدەپەڕێنن و لە ناوچە شاخاوییەکانیش دەگەنە 25 بۆ 27 پلەی سیلیزی.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لە رۆژی چوارشەممەدا بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر : 28
سلێمانی : 27
دهۆک : 27
زاخۆ : 29
هەڵەبجە : 27
کەرکوک : 31
سۆران : 25
حاجی ئۆمەران : 17
گەرمیان : 33

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا