مالیکی: حکومەت کارەکانى دەکات و هەڵبژاردنى پێشوەختە پێویست نییە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاماژە بەوە دەکات، هەڵبژاردنی پێشوەختە لەعێراق ئەنجام نادرێت و حکومەتەکەی ئێستا تا کۆتایی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق لەکارەکانی بەردەوام دەبێت.

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، ئەگەر تووشی چەقبەستوویی سیاسیی ببینەوە و حکومەت لە ئیدارەدانی دەوڵەتدا شکستبهێنێت، ئەوە لەوکاتەدا پێویستە بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختە بڕۆین، بەڵام کارەکان لەجێی خۆیانن و پڕۆسەی سیاسیی سەقامگیرە و حکومەت لەجێبەجێکردنی کارەکانیدا بەردەوامە، بۆیە هەڵبژاردنی پێشوەختە پێویست ناکات.

ئاماژەى بەوە کردوە ئەگەر پێویستییەک هاتە ئاراوە بەشێوەیەک بەردەوام بوون لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەم خولە سوودی نەما، ئەوە هیچ ڕێگرییەک نییە بۆئەوەی هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە.

وتیشی، تاوەکو ئێستا نەگەیشتووینەتە ئەو قۆناغە و پێشمان وایە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و ئەوەی لێی کەوتۆتەوە لە پێکهێنانی حکومەت و ئەوەی حکومەت پێشکەشی کردووە، دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم خولەی پەڕلەمان بەردەوام بێت.

محەمەد شیاع سودانی لەکاتی پێدانی متمانەی لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەران لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، بەڵێنیدا کار لەسەر ئەوە بکات لەماوەی ساڵێکدا کار بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا