پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەندامێکی پەرلەمان لە پارتی تەقەدووم کە محەمەد حەلبوسی سەرۆکایەتیی دەکات رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیاندا پەرلەمانتار (شەعلان کەریم) یان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کاندیدکردووە
شەوی پێنجەشەممە، 11-1-2024، یەحیا محەمەدی، پەرلەمانتاری پارتی تەقەدووم لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی تەقەدووم کە تایبەت بوو بە دیاریکردنی کاندید بۆ پۆستی سەرۆکی پەرمان، بڕیاردرا شەعلان کەریم، پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکە دیاریبکرێت.
دەشڵێت: پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بەرکەوتەی پارتی تەقەدوومە کە گەورەترین فراکسیۆنی سوننەیە و زۆرترین پەرلەمانتاری هەیە کە 44 پەرلەمانتارە و هەموو واژۆکانمان کۆ کردووەتەوە.
بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو 13ی کانوونی دووەم پەرلەمانی عێراق بۆ دیاری کردنی سەرۆکی پەرلەمان کۆببێتەوە.