پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە ئەمڕۆ، سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەمریکا لە واشنتن کۆببنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە15ی نیسان، بڕیارە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە واشنتن کۆببنەوە.
لەکاتێکدا، دوێنی یەکشەممە14ی نیسان، سودانی گەیشتە ئەمریکا و بریارە سەردانەکەی پێنج ڕۆژ بخایەنێت و سەردانی ویلایەتەکانی واشنتن، مشیگن و هیوستن بکات.
هاوکات، سودانی لە سەردانەکەیدا لەگەڵ بەرپرسی کۆمپانیاکانی بواری وزە و نوێنەرانی پەنابەرانی عێراقی لەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.