ژمارەی كوژراوانی غەززە 20 هەزار كەسی تێپەڕاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نووسینگەی راگەیاندنی بزووتنەوەی حەماس نوێترین ئاماری كوژراوانی كەرتی غەززەی بەهۆی بۆردومانەكانی ئیسرائیل بڵاوكردەوە.

رۆژی چوارشەممە 20ی كانوونی یەكەمی 2023، نووسینگەی راگەیاندنی بزووتنەوەی حەماس راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە تێیدا هاتووە: ژمارەی كوژراوانی غەززە لەوەتەی دەستپێكی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس 20 هەزار كەسی تێپەڕاند.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: لە ناو كوژراوەكاندا 8000 منداڵ و 6200 ئافرەت هەن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ژمارەی بریندارەكانیش 52600 كەسی تێپەڕاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا