سەرۆكی ئۆكرانیا بەشداری لە كۆبوونەوەی گرووپی G7 دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا لە رێگەی ڤیدیۆوە بەشداری لە كۆبوونەوەی گرووپی G7 دەكات كە تۆكیۆ سەرۆكایەتی كۆبوونەوەكە دەكات.

هیرۆكازو ماتسونۆ، وتەبێژی حكومەتی ژاپۆن رایگەیاند: سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن میوانداری لوتكەی گروپی G7 دەكات، كە كۆبونەوەكە لە رێگەی ڤیدیۆوە بەرێوەدەچێت و لە كۆبونەوەكەدا جگە لەسەركردەكانی وڵاتانی G7 سەرۆكی ئۆكرانیاش بەشداری بەشی یەكەمی كۆبونەوەكە دەكات.

رۆژی سێشەممە، 5-12-2023، زێلێنسكی لەناكاو وتارێكی ڤیدیۆیی هەڵوەشاندەوە كە بڕیاربوو لە دانیشتنێكی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریكادا پێشكەشی بكات، كە دانوستانێكی سەخت لەسەر پاكێجی نوێی هاوكاری بۆ ئۆكرانیا بەڕێوەدەچێت.

بە وتەی وتەبێژی حكومەتی ژاپۆن، سەركردەكانی وڵاتانی G7 لە لوتكەكەیاندا، بابەتی گرنگ بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، وەك دۆخی ئۆكرانیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەكەن، جگە لە پرسی زیرەكی دەستكرد كە لەكۆبوونەوەكەدا باسی لێوە دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا