لە 43 ناوچەی باكووری كوردستان و توركیا ئاگری نەورۆز دەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرنامەی نەورۆزی ئەمساڵ لە باكووری كوردستان و توركیا بڵاوكرایەوە و بەپێی بەرنامەكە ئەمساڵ لە زیاتر لە 43 شاردا پیرۆز دەكرێت و لە ڕۆژی 15 ی ئەم مانگە ئاگری نەورۆز لە شەمزینان دەكرێتەوە.

بۆ دەستپێكردنی نەورۆزی 2023 بە پێشەنگایەتیی كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك (كەجەدە)، تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، پارتی هەرێمە دیموكراتییەكان (دەبەپە)، پارتی دیموكراتیكی گەلان (هەدەپە) و كۆنگرەی دیموكراتیكی گەلان (هەدەكە)، لە ئەستەنبوڵ پلان و بەرنامەی نەورۆز بڵاوكرایەوە.

نەورۆزی ئەمساڵ بە درووشمی ‘هەموو شوێنێك نەورۆز، هەموو كاتێك ئازادی‌ و بە ئاگری نەورۆز بەرەو ئازادی‌ پیرۆز دەكرێت.
نەورۆزی ئەمساڵ لە 43 ناوەند پیرۆز دەكرێت و بەرنامە و پلانی و كات و شوێنی ئاهەنگەكانی نەورۆز بڵاوكرایەوە و یەكەم ئاگری نەورۆز لە 15 ی ئازار لە ناوچەی شەمزینانی سەر بە جۆلەمێرگ دەكرێتەوە.

بەبۆنەی كۆمەڵكوژیی هەڵەبجەوە لە 16ی ئازاردا چالاكی یادكردنەوە بەڕێوەدەچێت.

17ی ئازاریش دەبێتە 40 هەمین ڕۆژی بومەلەرزەكەی مەرەش، بۆیە ئاهەنگ و پیرۆزبایی ئەنجام نادرێت.

كۆتایی و فایناڵی پیرۆزبایی نەورۆز لە 21 ی ئازار لە ئامەد بەڕێوەدەچێت.

هاوكات لەگەڵ ئەو 43 ناوەندەدا ئاگری لە نەورۆز لە سەرانسەری شار و شارۆچكە و گوندەكان دەكرێتەوە و ئاهەنگی پیرۆزبایی بەڕێوەدەچێت.

بەرنامەی نەورۆزی 2023 لە 43 ناوەند و بەمشێوەیە بەڕێوەدەچێت:

18ی ئازار (جۆلەمێرگ، خارپێت-دەپ، ئاگری-پانۆس، مووش-كۆپ، ئایدین-گەرمەنجیك)

19 ی ئازار (ئەستەنبوڵ، وان، ماردین-قۆسەر، جۆلەمێرگ – گەڤەر، دێرسیم، چەولك، ئێلح، سێرت، ئیدر، موش، ئەنقەرە، مێرسین، ئانتالیا، ئیزمیر، ئایدین، موغڵا، دەنیزلی، مانیسا، بورسا، تەكیرداغ، بالكەسیر، كوجائلی – گەبزە، ئاگری بازید، بەدلیس- تاتوان، ساكاریا- عارفیه).

20 ی ئازار ( قەرس، ئاگری، ئەردەخان، مێردین – نسێبین، ئەرزرۆم – قەرەیازی).

21 ی ئازار ( ئامەد، شرنەخ-جزیرێ، ڕحا-وێرانشار، چاناقڵا ).

جێگەی ئاماژەیە، بەهۆی بوومەلەرزەكەی 6ی شوباتی 2023ی مەرەشەوە، نەورۆزی ئەمساڵ كرایە دیاری بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا