دوای كۆبوونەوەكەی مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەردۆغان سوپای توركیا چاوەڕێی فەرمانی هێرشی نوێن بۆسەر پەكەكە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیاكانی‌ نزیك لەپارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان، كۆبونەوەكەی مەسرور بارزانی ‌و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەكۆتا كۆبونەوەی پێش هێرشی توركیا بۆسەر پەكەكە وەسف دەكەن.

ڕۆژنامەیەكی توركیاش بڵاویكردۆتەوە كە ئامادەبونی سەرۆكی‌ دەزگای‌ هەواڵگریی توركیا لەكونەوەكەدا جێگای سەرنجەو ئاماژەیە بۆ ئۆپەراسیۆنی توركیا بۆسەر پەكەكە.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی‌ كوردستان رۆژی هەینی‌، سەردانی‌ توركیای‌ كردو لە ئیستەنبوڵ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا و هاكان فیدان، سەرۆكی دەزگای میت كۆبوەوە.
ئەگەرچی شێوازی دانیشتنی ئەردۆغان لەگەڵ شاندەكەی هەرێمدا لەڕوی پرۆتۆكۆڵییەوە بووبە جێگای سەرەنج و رەخنەی لێگیرا، بەڵام میدیاكانی‌ نزیك لەپەكەكە پێیان وایە گەورەتر لەو بابەتە لاوەكییە، ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەیە كە پرسی مەترسیداری تێدا باسكراوە و جەنگێكی خوێناویی بەدواوەوەیە.

بەگوێرەی‌ زانیارییەكانی ئەو میدیایانە، دەوڵەتی توركیا ئامادەكارییەكانی بۆ هێرشكردنە سەر باشوری كوردستان تەواوكردووە و بەشێك لە هێزەكانی لە ئیدلب‌ و عەفرین كشاندووەتەوە و گواستویەتیەوە بۆ ناوچەی شەمزینان ‌و چەلێ لەپارێزگای جولەمێرگ لە باكوری كوردستان، كە هاوسنورە لەگەڵ ئامێدی ‌و سیدەكان لە باشوری كوردستان.
میدیاكانی نزیك لە پەكەكە باس لەوەش دەكەن، توركیا هێزی كۆماندۆی شارەكانی قەیسەری ‌و بۆڵی گواستووەتەوە بۆ هەمان ناوچە.

جەختیش دەكەنەوە، ئامادەكارییەكانی دەوڵەتی تورك بۆ هێرشكردنە سەر هەرێمی‌ كوردستان گەیشتووەتە ئاستێك تەنها فەرمانی تەقەكردنیان ماوە و پێشبینیی دەكرێت دوای جەژن فەرمانی هێرشەكە دەربچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا