لە بەغدا دووەم كۆنفرانسی پلانی نیشتمانی بۆ مافەكانی مرۆڤ بەسترا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی یەكشەممە لە بەغدا بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و د. خالید شوانی وەزیری داد و نوێنەرانی وڵاتان، دووەم كۆنفرانسی پلانی نیشتمانی بۆ مافەكانی مرۆڤ بەسترا.

لە كۆنگرەكەدا د.دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان وتاری حكومەتی هەرێمی پێشكەشكرد و تێیدا تیشكی خستە سەر هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی پلانی حكومەتی هەرێم بۆ مافەكانی مرۆڤ و رایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان كار بۆ پاراستن و بەرەوپێشبردنی رەوشی مافەكانی مرۆڤ و ئەو ماف و ئازادییانەی كە لە دەستووردا هاتووە دەكات. پلانی حكومەتی هەرێم بۆ مافەكانی مرۆڤ (2021-2025)، بەشێكە لە میكانیزمێكی نیشتمانی بۆ جێبەجێكردنی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان.

ڕاشیگەیاند، دوای ئەوەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم لە مانگی ئەیلولی 2021 پلانەكەی پەسەند كرد، نوسینگەی ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان تا ئێستا (5) ڕاپۆرتی لەسەر جێبەجێكردنی پلانەكە ئامادە كردووە و نزیكەی (60) وۆرك شۆپ و (40) كۆبوونەوە و سەردانی مەیدانی ئەنجامدا بۆ پێناسەكردنی پلانەكە.

زێباری ئەوەشی خستە ڕوو، لە ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕین یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لە نێوان سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان و وەزارەتی ناوخۆ ئامادەكرا بۆ ئاسانكاری كاری ڕۆژنامەوانی، مۆڵەتیش درا بە (144) كەناڵی تەلەفزیۆنی، لەوانە (36) كەناڵی مانگی دەستكرد و (108) كەناڵی ناوخۆیی و (155) ڕادیۆ. لە بواری پێشێلكارییەكان بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان (هەشت) كەیس لێكۆڵینەوەی لەسەر كرا و سزا بەسەر (31) كەسدا سەپێندرا بە تۆمەتی توندوتیژی دژی ڕۆژنامەنووسان.

لە بارەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیش وتی، حكومەتی هەرێم ستراتیژی نیشتیمانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ساڵی 2021-2025 ی پەسەند كرد بۆ بەدیهێنانی حوكمڕانییەكی كاراتر و شەفافتر، لە ساڵی 2023دا (334) دۆسیە ڕەوانەی دادگاكان كران و بڕیاری دادوەری لە دژی (77) فەرمانبەری پلە كاری جیاواز دەرچووە هەروەها پڕۆژەی (ئەژماری من)ی دەستپێكرد، بەم پێیەش سەرجەم فەرمانبەران لە كۆتایی ساڵی 2024 دا هەژماری بانكییان دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا