گەریلا كوژرانی 10 سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاكییەكانی گەریلاكاندا لە ناوچەكانی زاپ و خواكوركی باشووری كوردستان، 10 سەربازی توركیا كوژراون و سیانی دیكەش برینداربوون و سەنگەرێكیش خاپووركراوە.

رۆژی چوارشەممە 5_10_2022 ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی چالاكیی گەریلاكان لە ناوچەكانی زاپ و خواكوركی باشووری كوردستان بڵاوكردووەتەوە، كە ڕۆژانی سێ و چواری ئەم مانگە ئەنجامیانداوە.

هەپەگە رایگەیاند: لە 17 چالاكیی گەریلاكاندا، لانیكەم 10 سەربازی توركیا كوژراون و سێ سەربازی دیكەش برینداربوون. سەنگەرێكیش ڕووخێنرا.

لەبارەی هێرشەكانی سوپای توركیا هەپەگە ڕایگەیاندووە، كە سوپای توركیا 25 جار بە بۆمبی قەدەغە و چەكی كیمیایی، چوار جار بە فڕۆكەی جەنگیی، 29 جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر و دەیان جاریش بە كاتیوشا، هاوەن و تانك ناوچەكانی بەرخۆدانی بۆردوومان و تۆپباران كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا