ئاگادارییەک لە هاتووچۆی سلێمانییەوە بۆ شۆفێران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، سەرجەم تاقیگەکانی پشکنینی ئوتومبیل لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەکەونە کار.

ئەمڕۆ شەممە13ی نیسان، هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە،” مقدمی هاتووچۆ (کڵپە محمود عزیز) لێپرسراوی بەشی پشکنینی ئوتومبیل، لە لێدوانێکدا بۆ راگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە سبەینێ ڕێکەوتی 14/4/2024 سەرجەم تاقیگەکانی پشکنینی ئوتومبیل (تاسڵووجە، ناوچەی پیشەسازی و تانجەرۆ) کراوە دەبن”.

ئاماژەی بەوەکرد، هاوڵاتییان دەتوانن پشکنینی بەڕاد لە هەر تاقیگەیەک خۆیان بیانەوێت ئەنجامی بدەن ئەمەش لە پێناو کەمکردنەوەی لۆد و قەرەباڵغی و کارئاسانییە بۆ هاوڵاتییان.

سەبارەت بە پشکنینی ئوتومبیلە لێدراوەکان ڕوونیکردەوە، لیژنەکانیان لە تاسڵووجە لە تێرمیناڵی نوێ دەست بەکارن بۆ ئەو مەبەستە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا