قەبارەى زیانە مادییەکانى بومەلەرزەی تورکیا ئاشکرا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی نێودەوڵەتی ئاشکرای دەکات، زیانە مادییەکانی بومەلەرزەکەی تورکیا و باکوری کوردستان ٣٤ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
بانکی نێودەوڵەتی لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی هەڵسەنگاند و خەمڵاندنی بۆ زیانە مادییەکانی بومەلەرزەکەی تورکیا بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بومەلەرزەکە بووەتە هۆی زیانگەیاندنی ماددی بە تورکیا.

هەروەها بانکی ناوەندی روونیکردەوە، زیانەکە بە نزیکەی ٣٤ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت کە دەکاتە ٤٪ی کۆی داهاتی ناوخۆیی تورکیا لە ساڵی ٢٠٢١دا.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەگوێرەی هەڵسەنگاند و خەمڵاندنەکان تێچوونی ئاوەدانکردنەوەی شوێنە وێرانبووەکان دوو هێندەی زیانەکانی دەوێت.

 بەرەبەیانی ٦ی شوباتی ئەمساڵ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٨ پلە بە پێوەری رێختەر باکور و رۆژئاوای کوردستان و چەند ناوچەیەکی دیکەی لە تورکیا و سوریا هەژاند و تائێستا زیاتر لە ٤٤ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوەو نزیکەى ٢٠٠ هەزار کەسیش بێ ماڵ و حاڵ بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا