یەکەم حاڵەتی کۆرۆنای گۆڕاو گەیشتە ئێران

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری تەندروستیی ئێران رایگەیاند، یەکەم حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو کە لەم دواییانەدا لە بەریتانیا دەرکەوت، تۆمارکرا.

رۆژی سێشەممە، سەعید نمەکی وەزیری تەندروستیی ئێران رایگەیاند، ئەو کەسەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو بووە، لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە و لە ئێستادا لە یەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکان چارەسەر وەردەگرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەریتانیا یەکەم وڵات بوو کە ئەم ڤایرۆسەی تێدا دەرکەوت و بەوهۆیەوە زۆرێک لە وڵاتان دەستیان کرد بە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ بەریتانیا.

لە ماوەی رابردوودا، لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو راگەیەندرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا