پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا کۆتاییهات.
هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا بۆ 30 گەورە شارەوانی، 51 شارەوانیی شارەکان، 973 شارەوانیی قەزاکان و 390 شارەوانیی ناحیەکان ئەنجام درا.
ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەبوو 61 ملیۆن و 441 هەزار و 882 کەس بوون؛ 50.59%ی دەنگدەران ژن و 49.41%یشیان پیاوبوون.
ئەحمەد یەنەر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، پڕۆسه‌ی ده‌نگدان به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌چوه و دوای كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕیمان بڕیاردرا له‌كاتی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان پەخش رابگیدرێت.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 138 پارتی سیاسیی بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا دەکەن و 34 پارتیان پێشبڕکێی بەدەستهێنانی زۆرترین شارەوانی دەکەن، پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)یش كه كورد پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كییه‌تی چاوی له بردنه‌وه‌ی زۆرترین شاره‌وانییه.