ڕاوەماسی لەدەریاچەکانی هەرێم دەستیپێکردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی دارستان كۆتایی هاتنی وەرزی قەدەغەی راوەماسی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

ساڵانە لە سەرەتای دەستپێكـی وەرزی بەهاردا راوکردنی ماسی بۆماوەی سێ مانگ قەدەغە دەکرێت، چونـــکە ئەو ماوەیە دیاریکراوە بە وەرزی گەرادانان و زۆربوونی ماسی.

ئەمڕۆ دوشەممە 14ی حوزەیران، هێمن كەمەرخان بەڕیوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە کاتژمێر (12:00)ی ئەمشەوە راوە ماسی ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام بەمەرجێک راوچییەکان پابەندبن بە رێنمایی و مەرجەکانی راوکردنی ماسییەوە.

وتیشی “لەماوەی سێ مانگی قەدەغەی راوەماسیدا (92)هاوڵاتی دەستگیرکراون و (243) تۆڕ دەستیانبەسەرداگیراوە و بەسەدان ماسی قەبارە جیاوازیش دوای ئازادکردنیان خراونەتەوە ئاوەوە.

بەوتەی هێمن كەمەرخان، ئەو تۆڕانەی ڕاوی پێدەكەن، دەبێت شاشی تۆڕەكە لە هەشت سانتیمەتر كەمترنەبێت بۆئەوەی ماسی وردی پێوە نەبێت، هاوكات راوكردنی ماسی بەتەقەمەنی و تەزوی كارەبا و ماشا لەهەموكات و ساتێكدا قەدەغەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا