پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە26ی ئادار، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لە بەرزیدایە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لەسەروو 86 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 86 دۆلار و 80 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 82 دۆلار و 1 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەکاتێکدا، گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هۆکارێکی سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەجیهاندا دادەنرێت.