عێراق پەنا دەباتەبەر قەرز

پۆڵەتیک پرێس

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، عێراق داوای هاوکاری بەپەلەی کردووە و لە ئێستادا گفتوگۆکانی نێوانیان بەردەوامە.

لەوبارەیەوە، نوێنەری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی جەختی لەوەکردەوە، دەسەڵاتدارانی عێراق داوای هاوکاری دارایی بەپەلە و رێکخستنی درێژمەودایان لە سندوقەکە کردووە بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی چاکسازییەکی ئابووری نەخشەبۆداڕێژراو.

ئامرازی پاڵپشتی دارایی خێرا کە سەر بە سندوقی هاوکارییە داراییە خێراکانە، بۆ هەموو وڵاتانی ئەندام بەردەستە کاتێک رووبەڕووی ناهاوسەنگی دارایی دەبنەوە.

هاوکات، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەتوانێت بەبێ بەرنامەی تەواوەتی یاخود پێداچوونەوە، هاوکاری دارایی بەپەلە پێشکەشی ئەو وڵاتانە بکات کە پێویستیان بە هاوکارییە.

پێشتریش، عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، عێراق لە گفتوگۆدایە لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بەمەبەستی داواکردنی قەرز بەبەهای شەش ملیار دۆلار.

ئەوەش لەکاتێکدایە، عێراق بە دۆخێکی سەختی ئابووریدا تێدەپەڕێت بەجۆرێک مانگی رابردوو ناچاربوو بەهای دینار بەرامبەر دۆلار کەمبکاتەوە لەپێناو دابینکردنی خەرجییەکانی عێراق.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک